لەعێراقەوە غاز بۆ تورکیا و ئەوروپا دەنێردرێت



پرۆژەیەکی گەورەی گواستنەوەی غاز لەژێر ناوی “پڕۆژەی گەشەپێدانی غاز” لەعێراقەوە بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دروست دەکرێت، پرۆژەکە غازی وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی پێکەوەبەستنی بەسرە و تورکیا بەهەردوو ڕێگای گواستنەوەی وشکانی و ئاوی دەگوازێتەوە بۆ تورکیا وڵاتانی ئەوروپا.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن پسپۆڕانەوە ئەنجامدراوە ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە “پرۆژەی گەشەپێدانی غاز” دەرفەت بە عێراق دەدات ببێتە زەوییەکی سەرەکی بۆ دروستکردنی بۆرییە زەبەلاحەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زەرغام مالیکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا عێراق پێشەنگی تواناکانی بیناسازی و بنیادنانی گرتووە بەتایبەت بەهەبوونی سەرچاوەیەکی بەرزی وزە و دارایی پێویست. وتیشی عێراق ئامادەیە بەشداری هەرپرۆژەیەکی بازرگانی و ئابوری بکات.

ئەوەشخراوتەڕوو، هێشتا پرۆژەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەگەر جێبەجێبکرێت ئەوا عێراق و وەزارەتی نەوت پشکی تێیدا دەبێت کە پسپۆران لەوبڕوایەدان پرۆژەکە بەمزوانە دەست بەکارەکانی دەکات، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و پێویستی وڵاتانی ئەوروپا بە غاز کە لەدوای جەنگەکەوە کەمی کردووە.

نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی 6 دیاریكرا
پێشت نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی 6 دیاریكرا
لە هەرێمی کوردستان ساوەر و بڕوێش و گەنمەکوتاو بە رێگای نەریتی دروست دەکرێت
دواتر لە هەرێمی کوردستان ساوەر و بڕوێش و گەنمەکوتاو بە رێگای نەریتی دروست دەکرێت
ەیوەندیدار