ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن خۆت دەپارێزیت لە هەوکردنی جومگەکان و نیشانەکانی چین؟

خێزان
هەوکردنی جومگەکان بەهۆی بەرزی ترشی میزەوەیە لە خوێندا بەڵام ئەوەی گرنگە چۆن خۆت دەپارێزیت لەم نەخۆشییە، و سەرەکیترین هۆکارەکانی چین؟

زیاد لە پێویستی کێش، هۆکارە بۆ زیاد بەرهەمهێنانی ئینسۆلین، کە دەبێتە هۆکاری ئەم نەخۆشییە.

خواردنەوەی بەردەوامی ئاویش گرنگە و یارمەتی جەستەت دەدات بە شێداری بمێنێتەوە و وشک نەبێتەوە.

توێژینەوەیەکی دیکە سەلماندوویەتی جەنجەفيل بە دژی ئەم نەخۆشییە ناسراوە، و گرنگە بەردەوام هەبێت لە ماڵتاندا.

گێلاس دەتوانێت ڕێژەی هەوکردنی جومگەکان کەم بکاتەوە لە خوێندا.

لەوانەیە هۆکاری دیکەش هەبێت کە لەوانەیە بەهۆی گۆڕانی ڕیجیمەکەتەوە بێت کە گۆشتی ماسی دەریایی و گۆشتی سوور دەخۆیت.

پشکنینی خێزانی بکە و بزانە ئەندامانی خێزانەکەت لە مام و خاڵ و پور ئەو نەخۆشییەیان نەبووە.

تەندروستی

ئەم گیراوەیە درووستبکە و بیدە لە ڕوخسارت، مووە زیادەکان بنەبڕ دەکات!

خێزان

مووی ده‌موچاو له‌ لای خانمان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و زۆر كات پاره‌یه‌كی زۆر له‌ لابردنیدا خه‌رجده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ماسكێكی سروشتیه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌ ئاسانترین شێوه‌ كۆتای به‌و مووه‌ بهێنیت.

پێكهاته‌ی گیراوه‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ 1 كه‌وچك هه‌نگوین و نیو كه‌وچك ئاردی شۆڤان و 2 كه‌وچكی چا ئاوی لیمۆی تازه‌.

ئه‌م پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵی یه‌كدی بكه‌و بیده‌ له‌و ناوچانه‌ی مووی پێوه‌یه‌، پاش 15 خوله‌ك گیراوه‌كه‌ له‌ روخسارت لێبكه‌ره‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی مانگێكیش هه‌فتانه‌ 3 جار ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە تەنها بە هەناسەدانە و ورگت دادەبەزێنێت

خێزان

وەرزشکردن بە گەدە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە یەکێکە لە ڕێگا بەسوود و تاقیکراوەکان کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک ئامۆژگاری گرنگە لەو بارەیەوە:

 

– لەسەر پشت ڕابکشێ و تا دەتوانیت هەناسە هەڵمژە، ١٥ بۆ ٢٠ چرکە بەو جۆرە بوەستە و پاشان هەناسە بدەرەوە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– ئەمجارە بە چیچکانەوە دابنیشە و چاوەکانت دابخە و بەتەواوەتی جەستەی خۆت ئاسودە بکە، دواتر بە قوڵی هەناسە هەڵمژە و بیدەرەوە.

– پێویستە ڕۆژانە ٥ خولەک ئەم وەرزشە بکەیت بۆ ئەوەی چەوری ورگت بتوێنێتەوە.

 

– ئەمجارە کەمێک بکەوە سەر ئەژنۆ وەک وێنەکە و٣ بۆ ٥ جار هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خویەک کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر زۆریش بخۆیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خویەکە کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر نانیش زۆر  بخۆیت:

 

-نانخواردن بە هێواشی وادەکات هەرچەندە زیاتریش بخۆیت جەستەت کالۆری کەمتر وەربگرێت و زووتریش هەست بە تێری بکات.

– لەجیاتی کۆلا و هاوشێوەکانی خواردنەوەی سرووشتی بخۆرەوە

– ئاو زۆر و بەبەردەوامی بخۆرەوە

– لە ژوری ڕوناکدا نان بخۆ، وادەکات خواردنی تەندرووستتر بخۆیت.

– بنیشتی نەعنا بجو کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت

– نانی بەیانیانت بیر نەچێت، چونکە ژەمێکی گرنگە و سوودی بۆت هەیە

– هێلکەی کوڵاو بخۆ، چونکە هەم هەست بە تێری دەکەیت و هەم قەڵەو نابیت

– بەدیار تەلەفیزیۆن و مۆبایلەوە نان مەخۆ، چونکە ئاگاداری نانەکە نابیت و زۆر دەخۆیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان