“كێشە بۆ خۆراكی سلێمانی و هەڵەبجە دروست دەكرێت”



ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە بانكێك لە هەولێر، كە سەر بە بەغدایە كێشە بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دروست دەكرێت و دەشڵێت: “پارەی هەزار و كۆن و دڕاو لە بریكارەكان وەرناگرێت و داوای پارەی تازە دەكات”.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “دوای بەدواداچوونمان بانکی جنوب اسلامی لە هەولێر، کە ڕاستەوخۆ سەر بە بەغدایە گرفت بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی و تەواوی بریکارەکانی خۆراکی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دروست دەکات”.

سەبارەت بە كێشەكە ڕوونیشی كردەوە، لەبانکەکە پارەی تاک هەزاری وەرناگیرێت و پارەیەك یەک تۆز دڕاوبێت وەرناگیرێت و هیچ پارەیەک وەرناگرێت کە نووسراوێکی لەسەربێت تەنانەت هیچ جۆرە پارەیەک وەرناگرێت، کە دەستاو دەستی کردبێت و مەرجی یەکەمی بانكەكە ئەوەیە دەبێت پارەکە لۆک بێت و قەدی نەشکابێت.

وتیشی، “ئەو بابەتە بۆتە گرفتێکی گەورە بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی و تەواوی بریکارەکان، چونکە ئەو بڕە پارەیەی بریکارەکان لەهاووڵاتیان وەری دەگرن زیاد لەپێویست هیلاک دەبن تاوەکو کۆمەڵێک پارەی نوێیان دەست دەکەوێت بۆ بانکی ناو براو”.

كاسترۆ مەعروف جەختیشی كردەوە، بۆ چارەسەر کردنی ئەوبابەتە پەیوەندی دەکەین بە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی بریکارەکان.

شارەزایەكی كەشناسی: گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ست پێده‌كات
پێشت شارەزایەكی كەشناسی: گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ست پێده‌كات
ئەمریکا فڕۆکەی “F-22” ی ناردە زەریای هێمن
دواتر ئەمریکا فڕۆکەی “F-22” ی ناردە زەریای هێمن
ەیوەندیدار