ئەمریکا فڕۆکەی “F-22” ی ناردە زەریای هێمن



مانۆڕێکی سەربازیی فرەنەتەوەیی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە باکووری زەریای هێمن بەڕێوەدەچێت و چەندین فڕۆکەی پێشکەوتووی نەوەی پێنجەم و هەزاران سەرباز و کەشتی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی بەشداردەبن.

 

فەرماندەیی ناوچەی دەریای هندی و زەریای هێمن ڕایانگەیاند ئەمڕۆ کۆمەڵێک فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی ئەمریکی “F-22” گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانی کادێنای ژاپۆن.

هاوکات لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئیلسۆن لە ویلایەتی ئەلاسکا،چەندین سەرباز و فڕۆکەوان بەشداری ئەو مانۆڕە سەربازییەدا دەکەن کە بریارە لە ٢ی تەمموز تا ٢١ی تەمموز بخایەنێت.

مانۆرەکە بۆزیاتر لێکتێگەشتن و کارکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەنجام دەدرێت ، شارەزایانی سیاسی و سەربازی دەڵێن، ئامانجی ئەمریکا نمایشکردنی هێزی فڕۆکەی نەوەی پێنجەمی خۆیەتی بۆ تەواوی جیهان و توانستی سەربازی لەگەڵ وڵاتەنی هاوپەیمانی لەناوچەکە.

“كێشە بۆ خۆراكی سلێمانی و هەڵەبجە دروست دەكرێت”
پێشت “كێشە بۆ خۆراكی سلێمانی و هەڵەبجە دروست دەكرێت”
وەزارەتی ناوخۆ هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی ناوخۆ هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار