مەلا مەزهەر؛ هەر ژنێك بەبیانوی هێنانی ژنی دووەم داوای جیابوونەوەی كردووە تەڵاقی نەكەوتووە



مامۆستایەكی ئایینی ڕایدەگەیەنێت، هەر ژنێك لە ساڵی 2008وە تائێستا كە داوای جیابوونەوەی كردووە لە مێردەكەی بەناوی ئەوەی ژنی بەسەردا هێناوە تاوانی كردووە و ئەگەر مێردیشی كردبێتەوە نیكاحی نەهاتووە و بە تاوان هەژمار دەكرێت لەڕووی شەرعییەوە.

مەلا مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئایینی نووسیویەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی “هەر ژنێك لە ساڵی 2008وە تائێستا كە داوای جیابوونەوەی كردووە لە مێردەكەی بەناوی ئەوەی ژنی بەسەرداهێناوە تاوانە و ئەو تەڵاقە ناكەوێت و هەرژنی مێردەكەیەتی، ئەگەر مێردیشی كردبێتەوە نیكاحی نەهاتووە و بە تاوان هەژماردەكرێت لەڕووی شەرعییەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كەسێك لەم تاوانە بەشداربووە دەبێت چاوەڕێی سزای خوای گەورەبێت، بەناوی یاساوە خەرقی شەریعەت و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان كردووە، مافی پیاویان پێشێلكردووە و منداڵی خێزانێكیان سەرگەردان كردووە، پەیوەندی دووبنەماڵەیان تێكداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دەبێت یاسا و دادگا و داواكاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت تەواوی ئەو شێڵتەر و رێكخراوانەی ژنان پەلكێشی دادگا بكات، كە بەشداربوون لە نووسینەوەی ئەم تاوانەدا بەناوی هەمواركردنی یاسای باری كەسی.

ئاشكراشیكردووە، كە دەبێت هەموو ئەو خێزان و ئافرەت و پیاوانەی زەرەرمەندبوون لەژێرباری ئەم یاسایەدا سكاڵا تۆماربكەن، هەروەها داوای مافی خۆیان بكەن دەبێت هەموو ئەو منداڵانەی سەرگەردان بوون بە جیابوونەوەی باوك و دایكیان بەم یاسا زۆڵمە و دەبێت قەربوو بكرێنەوە.

 

تەقتەق؛ لەرووداوێكی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك بوونه قوربانى
پێشت تەقتەق؛ لەرووداوێكی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك بوونه قوربانى
سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات
دواتر سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات
ەیوەندیدار