سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات



خەڵك-
فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان باج دەدات گەر بڕیاریاندا ڕووبەڕووی ئەمریكاییەكان ببنەوە.


عەمید محەمەد تەقی ئۆسانڵۆ، فەرماندەی قەرارگەی “حمزە سید الشهدا‌ء”ی سەر بە سوپای پاسداران لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی ئێران ڕایگەیاندووە:”سنورەكانمان لەژێر دەستی هێزە چەكدارەكانماندان، بەڵام بەداخەوە لەسەر سنورەكان لەگەڵ عیراق، هەندێك جموجۆڵ هەن دەبنە مایەی لەقكردنی سەقامگیریی”.

بە وتەی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسدارانی ئێران:”دەزانن بەرپرسانی هەرێم پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریكاییەكان ناشارنەوە و ئەوان دەستوەردان لەوەدا ناكەن، بەڵام بوونی ئەمریكایی لەسەر سنورەكانيان ڕەتدەكەنەوە، كاتێكیش ڕووبەڕووی ئەمریكاییەكان دەبنەوە، هەرێمی كوردستان باجەكەی دەدات”.

تەقی ئۆسانڵۆ دەڵێت:”دەمانتوانی یەكێك لە سەركردەكانی حزبەكان بكەینە ئامانج، بەڵام بەو هۆیەی لەگەڵ هاوسەر و خێزانەكەیدا بوو كارەكەمان نەكرد، دۆسێی تەواومان لەسەر ئەو نەیارانەی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە داڵدەراون ئامادەكردووە و داوامان كردووە ڕادەستی ئێران بكرێن”.

فەرماندەكەی سوپای پاسدارانی ئێران لە كۆتایی قسەكانیدا ڕایگەیاندووە:”ئەو ماڵانە دەكەنە ئامانج كە لە هەرێمی كوردستاندا نەیارەكانيان داڵدە دەدەن”.

مەلا مەزهەر؛ هەر ژنێك بەبیانوی هێنانی ژنی دووەم داوای جیابوونەوەی كردووە تەڵاقی نەكەوتووە
پێشت مەلا مەزهەر؛ هەر ژنێك بەبیانوی هێنانی ژنی دووەم داوای جیابوونەوەی كردووە تەڵاقی نەكەوتووە
مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكردەوە
دواتر مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكردەوە
ەیوەندیدار