زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە



لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی سەرما، پەتا وەرزییەكان و نەخۆشی ئەنفلۆنزا بڵاودەبێتەوە جگە لە بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێننگەكانیش ئەو پەتایانە زیاتر تووشی منداڵان دەبێت.

د. سۆران سابر، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان ئاماژە بەوەدەكات، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوە نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە و بە گشتی 3 ڕۆژ بۆ 10 ڕۆژ دەخایەنێت و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، بۆیە زۆر بەخێرایی لەناو خێزان بڵاودەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە گرنگترین نیشانەکانی تا و کۆکە و پەسیو و لوت گیران، هەندێ جار ڕشانەوە و سک ئێشە و سکچوون و کەمی ئارەزووی خواردنە.

دەشڵێت: “بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون باشترە نەچێ بۆ شوێنی قەرەباڵغ و ئەو شوێنەی، کە نەخۆشی لێیە، هەروەها پاک و خاوێنی و تەعقیم کردنی دەستەکان بەردەوام پێویستە، بەڵام پێویستی بە دژە بەکتریاکانی وەک سوپراکس و ئەمۆکسیل و ئەزیپرۆمایسین نیە، کە زۆربەی جار بە منداڵی دەدەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشک”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ چارەسەر دەتوانرێت دەرمانی دژە تا بەکاربێت لەگەڵ قەترەی لوت گیران، هەروەها پێدانی میوە و شلەمەنی و پشوودان زۆر گرنگە بۆ زووتر چاکبوونەوە.

ئەو پزیشكە ڕێنمایی بە دایكان و باوكان دەدات، “بۆ ئەوەی منداڵەکەت زووتر چاک بێتەوە و منداڵی تریش تووش نەکات مەینێرە بۆ خوێندنگە و باخچە و ناو منداڵان”.

د. سۆران دەڵێت: لەكاتی بوونی “تایەکەی زۆر بەرز، ڕشانەوە، تەنگەنەفەسی، ئازاری زۆر، کۆکەکەی زۆر و بێزارکەر، منداڵەكە زۆر بچووک بێت (کەمتر لە ٦ مانگ بێت)” پێویست دەكات پزیشك بیبینێت.

توركمانەكان: جەنگی ئەهلی لە كەركوك بەرپادەبێت
پێشت توركمانەكان: جەنگی ئەهلی لە كەركوك بەرپادەبێت
شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە
دواتر شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە
ەیوەندیدار