خوێندنی باڵا ئەنجامی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت



 

وەزیرى خوێندنى باڵا: “لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکانى ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنرێت” بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارکردن لەسەر پڕۆسەى خاڵبەندى پێشبرکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانى وەزارەت بەردەوامەو وابڕیارە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت.

 

ئەمڕۆ رۆژى شەمە ڕێکەوتى (2023/7/1) بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان و تیمى وردبینى وەزارەت، پرۆسەى وردبینى کردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بەردەوامە و ، واش بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت،

دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە، پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوە تەواو بوە و لە ئێستادا بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستی پێکردوە و بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژى نزیکى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت

. جێگەى ئاماژەیە ئەمساڵ بە ھۆی فراوانی پرۆسەی خوێندنی باڵا کە تیایدا ١٥٧٢٨ خوازیار داواکارى پێشکەش کردوە، بۆیە وەزارەت جەختدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنى پرەنسیپى دادپەروەرى و شەفافیەت و هەلى یەکسان لە پرۆسەکەداو ھەموو ھەوڵێکیش دراوە کە پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت تاوەکو بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری و ھەلی یەکسان بەتەواوەتى بەرجەستە بێت.

 

شاندی حاجیانی عێراق لە سعودیە بەباشترین شاندی حاجییان دیاری کرا
پێشت شاندی حاجیانی عێراق لە سعودیە بەباشترین شاندی حاجییان دیاری کرا
ئەو 15 وڵاتەی تێیدا بێڕێزی بەرامبەر قورئانی پیرۆز کراوە
دواتر ئەو 15 وڵاتەی تێیدا بێڕێزی بەرامبەر قورئانی پیرۆز کراوە
ەیوەندیدار