ئاماری فەرمی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا



لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووی جەژندا لە کوشتارگەکانی هەرێم زیاتر لە دوو هەزار سەر ئاژەڵ سەربڕدراون و زیاتر لە دوو تۆن گۆشتیش بەهۆی نەشیاویان بۆ خواردن لەناوبراون.

بەڕێوەبەری کوشتارگەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنن، لە سێ رۆژی جەژندا هەزار و 279 سەر ئاژەڵ لە کوشتارگەکان سەربڕدراون، لە پارێزگای دهۆکیش  ئەمساڵ تەنها ١٧ سەر ئاژەڵ لەناو کوشتارگەکەیان سەربڕدراوە و زۆرینەی لەناو ماڵەکاندا سەربڕاون، بەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون .

هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر ڕایگەیاند، لە سێ رۆژی یەکەمی جەژندا هەزار و 164 سەر ئاژەڵ لە کوشتارگەکەیان سەبڕدراون و زیاتر لە تۆنێک گۆشتیش بەهۆی دەرنەچوونەوە لە پشکینین رەتکراوەتەوە و لەنێوبراوە.

بەگوێرەی داتای کوشتارگەی هەولێر یەکەم رۆژی جەژن هەزار و 167 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون،381 هەزار و 143 تۆن گۆشت بەهۆی دەرنەچوونەوە لە پشکینین ڕەتکراوەتەوە و لەنێوبراوە.

شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژندا 98 تۆن گۆشت ڕادەستی هاونیشتمانییان کراوە کە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاوبووە بۆ قوربانیکردن، لەگەڵ ئەوەشدا دوو تۆن و 750 کیلۆ گۆشت ڕەتکراوەتەوە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

لە دهۆک کەمترین ئاژەڵ لە کوشتارگە سەربڕدراوە. رەشید حەکیم، خاوەنی سەربڕخانەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سێ رۆژی جەژندا تەنیا 17 سەر ئاژەڵیان سەربڕیوە، 10 گوێرەکە و 7 مەڕ بوو

وتیشی: وێڕای هۆشداریدان لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، لە سنووری دهۆک قوربانی زۆر کراوە و هەمووی لە ماڵی خۆیدا ئاژەڵەکەی سەربڕیوە.

ساڵانە لەکاتی جەژنی قورباندا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان قوربانی دەکەن ئەمساڵ وێڕای هۆشداریش بە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، زۆرینەی خەڵک لەنێو ماڵەکانیان قوربانییان کرد.

 

پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت
پێشت پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت
نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات
دواتر نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات
ەیوەندیدار