نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات



نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى نزیکەى دۆلارێک بەرز بوەتەوە.

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.

هاوکات، وەزیرانی ڕێخکراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوە و پشکی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتودا دیاریکرا و پشکی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا و دواتر بە ڕەزامەندی عێراق و ڕێکخراوەکە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە.

دوای ئەو بڕیارە عێراق لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە بۆی هەیە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.

ئاماری فەرمی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا
پێشت ئاماری فەرمی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا
لەفەڕەنسا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
دواتر لەفەڕەنسا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار