بارزانی و ئەوقافی هەرێم لەسەر سووتاندنی قورئان هەڵوێستیان ڕاگەیاند


سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ئەوقاف سەركۆنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دەكەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، “سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان”.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەتوندی ئیدانەی بێرێزیكردن بە(قورئانی پیرۆز) دەكات، كە لەوڵاتی سوید لەلایەن ھاووڵاتیەك ئەنجامدراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ڕەفتارە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوەیی و ئایندارییە، پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان لەو وڵاتە، ڕێگری یاسایی لەم شێوە ڕووداوانە بكەن و بكەری سەرەكیش ڕووبەڕووی دادگا بكەنەوە .

بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندانە و چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوید
پێشت بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندانە و چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوید
عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسەی قورئانی سوتاند دەكات
دواتر عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسەی قورئانی سوتاند دەكات
پەیوەندیدار