خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە و خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەی گەرما جێگیر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و لەکاتەکانی ئێوارە کەمێک کاریگەری زیاد دەبێ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پلەكانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە(1-2)پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاستی بینین لەنێوان 6 بۆ 8 كیلۆمەتر دەبێت و لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبێت لە 5 کم.

 

تەكسی ناو ئاو كەوتە كار
پێشت تەكسی ناو ئاو كەوتە كار
مەترسی تای خوێنبەربوون کاریگەری لەسەر قوربانی دروستکردووە
دواتر مەترسی تای خوێنبەربوون کاریگەری لەسەر قوربانی دروستکردووە
ەیوەندیدار