پوتن: بێ رێزیکردن بەرامبەر قورئانی پیرۆز لە رووسیا بە تاوان ھەژمار دەکرێت



ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، باسی لەوە کرد کە بێ رێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە بەشێکی وڵاتان بە تاوان ھەژمار ناکرێت و رایگەیاند” لە وڵاتی ئێمەدا ئەمە، ھەم بەپێی دەستوور ھەمیش بەپێی یاسای سزادان بە تاوان ھەژمار دەکرێت”.

سەرۆکی رووسیا، سەردانی مزگەوتی مێژوویی شاری دێربێنت-ی کرد و لەگەڵ نوێنەرانی مووسڵمانانی داغستان کۆبووەوە و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە مووسڵمانان کرد و قورئانێکی پیرۆزی وەک دیاری پێبەخشرا.

وتیشی:”قورئان بۆ مووسڵمانان پیرۆزە و پێویستە بۆ کەسانی دیکەش پیرۆز بێت، ئێمە دەزانین لە وڵاتانی دیکە بەم شێوەیە مامەڵە ناکرێت. ئەوان رێز لە ھەستی ئایینی خەڵک ناگرن و دەڵێن ئەمەش تاوان نییە. لە وڵاتی ئێمەدا ئەمە، ھەم بەپێی دەستوور ھەمیش بەپێی یاسای سزادان بە تاوان ھەژمار دەکرێت”.

ئەمڕۆ ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ژێر پارێزگاری پۆلیسی ئەو وڵاتە قورئانی پیرۆزی سووتاند.

بەتەمەنترین حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
پێشت بەتەمەنترین حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
وێنە.. گایەک لە گەڕەکێکی سلێمانی هار دەبێت و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێک دەگەیەنێت
دواتر وێنە.. گایەک لە گەڕەکێکی سلێمانی هار دەبێت و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێک دەگەیەنێت
ەیوەندیدار