وێنە.. گایەک لە گەڕەکێکی سلێمانی هار دەبێت و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێک دەگەیەنێت



بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، گایەک لە گەڕەکی حاجی ئاوای سلێمانی هار دەبێت و هاووڵاتییەک برینداردەکات و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێکیش دەگەیەنێت.

بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگادارکراونەتەوە لە گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سلێمانی کە گایەک هاربووە و بەربووە و زەرەر و زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلی گەڕەک گەیاندووە هاوڵاتیەکیشی بریندار کردووە.

لە راگەیەندروەکەی بەرگری شارستانی سلێمانیدا هاتووە کە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنەکە و بەهاوکاری تیمێکی ڤێتێرنەری توانیان بێ هۆشی بکەن و ڕادەستی لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی بکەن چونکە کەس خۆی نەدەکرد بە خاوەنی.

پوتن: بێ رێزیکردن بەرامبەر قورئانی پیرۆز لە رووسیا بە تاوان ھەژمار دەکرێت
پێشت پوتن: بێ رێزیکردن بەرامبەر قورئانی پیرۆز لە رووسیا بە تاوان ھەژمار دەکرێت
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا هاووڵاتییەکی عێراقی قورئانی سووتاند
دواتر لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا هاووڵاتییەکی عێراقی قورئانی سووتاند
ەیوەندیدار