وەزارەتی پلاندانانی عێراق: “رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٦.٥٪”



وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٦.٥٪ و ساڵی داهاتووش سەرژمێری هاوڵاتیانی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، بەپێی کۆتا سەرژمێری وەزارەتەکە رێژەی بێکاری لە عێراقدا گیشتووەتە ١٦.٥٪ـ

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پلانیاندایە سەرژمێرییەک بکەن بۆ دیاریکردنی هەژارترین پارێزگای عێراق و لە کۆتا سەرژمێریدا پارێزگای موسەنا هەژارترین پارێزگای عێراق بووە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی ئابووری پارێزگاکە پەرەی سەندووە.

لەبارەی سەرژمێریکردنی دانیشتوانی عێراق وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەکرد “بە دڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو سەرژمێری دەکەین.”

هاوکات مەهدی عەلاق ڕاوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ دانیشتوان رایگەیاند، عێراق ڕووبەڕووی گەشەی چڕی دانیشتوان نابێتەوە لەکاتێکدا ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتوان لە عێراق دەگاتە ٢.٥٪ـ

وتیشی، لە ئیستادا ڕیژەی هاوسەرگیری و منداڵبوون لە عێراق کەمبووەتەوە بۆ سێ بۆ چوار منداڵ بۆ هەر خێزانێک لە کاتێکدا لە رابردوودا گەیشتووەتە حەوت منداڵ یان زیاتر.

مەریوان حاجی جەمال جەژنانە و هاوکاری پێشکەشی 1200 خێزان کرد
پێشت مەریوان حاجی جەمال جەژنانە و هاوکاری پێشکەشی 1200 خێزان کرد
کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماری کوشتاری سێ ڕۆژی بڵاوکردەوە
دواتر کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماری کوشتاری سێ ڕۆژی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار