مەریوان حاجی جەمال جەژنانە و هاوکاری پێشکەشی 1200 خێزان کرد



مەریوان حاجی جەمال، سەرمایەداری نیشتمانی و خێرخواز، بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، هاوکاری و جەژنانەی بە ١٢٠٠ کەس و خێزانی کەمدەرات و خاوەن پێداویستی تایبەت بەخشی.

ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕایگەیاند، مەریوان حاجی جەمال ھەستاوە بە ھاوکاری کردنی (1000) خێزانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆ جەژنی قوربان.

ھاوکات رێکخراوی ڕۆشنایی دڵ کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە چینی نابینایان، ئاماژە بەوە دەکات، مەریوان حاجی جەمال ھاوکاریی بۆ (100) کەسی رێکخراوەکە دابین کردووە.

ھەر لە چوارچێوەی کارە خێرخوازییەکانی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، مەریوان حاجی جەمال ھەستاوە جەژنانەیەکی شایستەی بۆ (100) خێزان لە رێگەی کۆمەڵەی توانابەخشی منداڵانەوە، بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.

پۆتین لەبارەی چارەنووسی ڤاگنەرەكان بڕیاریدا
پێشت پۆتین لەبارەی چارەنووسی ڤاگنەرەكان بڕیاریدا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق: “رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٦.٥٪”
دواتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق: “رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٦.٥٪”
ەیوەندیدار