سەرۆكی هەرێم و ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كۆبوونەوە



ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، 26-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە؛ لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا شەڕی داعش، پرسی وەبەرهێنان، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ بەرلین، گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان تاوتوێ دەكرێن.

پێش ئەم كۆبوونەوەیە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە؛ سڤینیا شوولتز، وەزیری هاریكاریی ئابووری و پەرەپێدانی ئەڵمانیا و سكرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا كۆبووەوە.

حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان كۆبووەوە
پێشت حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان كۆبووەوە
لە سلێمانی بەناوی هەلی كارەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر دوو كچ
دواتر لە سلێمانی بەناوی هەلی كارەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر دوو كچ
ەیوەندیدار