نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست



سەرەڕای پەسەند كردنی بودجە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە و بڵاوكردنەوەی لە وەقائعی عێراقی و چوونە بواری جێبەجێ‌ كردنیەوە لە هەفتەی داهاتوودا، جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند،دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 147 هەزار و 700 دینار لەكاتێكدا بەیانی لەكاتی كردنەوەیدا بە 147 هەزار دینار بوو.

ڕاشیگەیاند، نرخی تمەنی ئێرانی لە دابەزیندایە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 5 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەو شێوە چاوەڕوان نەكراوە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانە بانكی ناوەندی زیاتر لە 250 بۆ 270 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕێكارەكانی بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر دەكات.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یاسای بودجەی گشتی عێراق بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، كە بە فەرمی نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار دیاری كراوە.

 

سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی پێنج دەدرێت
پێشت سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی پێنج دەدرێت
خولە بەهێزەکانی جیهان دەستپێدەکاتەوە
دواتر خولە بەهێزەکانی جیهان دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار