ئێران دەستپێشخەرییەكی سیاسی بۆ دۆخی ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت



حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ لارس لۆکێ ڕاسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ کرد و هاوكات عەبدوڵڵاهیان ڕێگاچارەی سیاسی بۆ دۆخی ئۆكراینا پێشكەش دەكات.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان دوو وڵاتی بە سەرمایەیەکی بەنرخ بۆ تاران و کۆپنهاگن وەسف کردووە، جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە دانوستانەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووەتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەسەر شەڕی ئۆكراینا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاندووە، كۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی ئەو شەڕە دەكات و ڕێگا چارەیەكی سیاسی بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە پێشنیاز كردووە و پێی وایە، “چەكدار كردنی هەر لایەنێك لە شەڕدا دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەكان و تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە”.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی دانیمارک، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بە گرنگ و مێژوویی وەسفکرد و دانوستانەکانی لەگەڵ ئێرانی بە گرنگ وەسف کرد و جەختی لە درێژەدان بە دەستپێشخەرییەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا کرد.

هەر بەپێی هەواڵەكە، “هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ بەرزکردنەوەی ڕاوێژکارییە سیاسی و کونسوڵگەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات”.

ئەم پەیوەندییە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە داواکاری گشتی دانیمارک تۆمەتی لە دژی پیاوێکی ئێرانی تۆمار کرد، کە هەوڵیدا بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر باڵیۆزی ئێران لە باڵیۆزخانەی کۆپنهاگن.

ئه‌و یاسایانه‌ى خۆزگه‌ ده‌خوازیت له‌ وڵاتى تۆش هه‌بێت
پێشت ئه‌و یاسایانه‌ى خۆزگه‌ ده‌خوازیت له‌ وڵاتى تۆش هه‌بێت
كاتی نەمانی ڕەشەبا و هاتنی هەوایەكی فێنك ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی نەمانی ڕەشەبا و هاتنی هەوایەكی فێنك ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار