ڤاگنەر بنكەیەكی سەرەكی سوپای كۆنتڕۆڵ كرد و دەنگۆی هەڵاتنی پۆتین هەیە



گرووپی ڤاگنەر لە ڕیزەكانی پێشەوەی جەنگ لەگەڵ ئۆكراینا كشایەوە و بنكەی سەرەكی سوپای لە رۆستۆڤ و فڕۆكەخانەی شارەكەی كۆنتڕۆڵ كرد و هەروەها بەهۆی ئەوەی شەڕی نێوان ڤاگنەرەكان و سوپای ڕوسیا كەوتۆتە ناو مۆسكۆی پایتەخت بەشێك لە میدیاكان دەنگۆی هەڵاتنی پۆتین لە كۆشكی سەرۆكایەتی بڵاودەكەنەوە.

یاڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر ڕایگەیاند، خۆی و هەزاران چەکداری بە مەبەستی لابردنی فەرماندە سەربازییەکانی ڕوسیا لە پۆستەکانیان بەرەکانی جەنگیان جێهێشتووە و چوونەتە نێو ڕوسیا.

دەشڵێت: ” ئێستا کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانییە و لە نێو فەرماندەیی سوپاداین و بنکە سەربازییەکانی ڕۆستۆڤ و فڕۆکەخانەیەکی سەربازی کۆنتڕۆڵکراون”.

هاوكات بەشێكی میدیاكان، دەنگۆی هەڵاتنی ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی كرملین لە مۆسكۆ بڵاودەكەنەوە، بەڵام وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە.

پێگه‌ی (سپێكته‌یته‌ر ئیندێكس) بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كریملینی به‌جێهێشتووه‌، كە گومان دەكرێت ڤلادیمیر پۆتین-ی تێدابێت.

لاى خۆشیەوە، دیمیتری بیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، پۆتین لە نووسینگەكەی خۆی لە كرملین خەركی كاری خۆیەتی و كۆشكی سەرۆكایەتی جێنەهێشتووە.

چی دەربارەی ڤاگنەرەکان دەزانیت؟
پێشت چی دەربارەی ڤاگنەرەکان دەزانیت؟
ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات
دواتر ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات
ەیوەندیدار