کەنەدا؛ کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا دەبێت پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن



ئەنجوومەنی پیرانی کەنەدا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا ناچار دەکات پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن بۆ ئەو هەواڵانەی کە لە پلاتفۆرمەکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە.

لە کاتێکدا گرژیی نێوان حکوومەتەکەی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا بەردەوامە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە هەنگاوێکی نوێ گرتە بەر.

 

ئەنجوومەنی پیران پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی مێتا و گوگڵ ناچار دەکات کە پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن بۆ ئەو هەواڵانەی کە لە پلاتفۆرمەکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە.

 

لە بەرامبەردا مێتا رایگەیاند کە پابەند دەبن بەو یاسایەی کە باسی لێوە دەکرێت.

 

پڕۆژە یاساکە دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە دەسەڵاتی پاشایەتیی، دەکرێت بە یاسا و لە ماوەی شەش مانگدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرنشینانی ژێردەریاییەکە چۆن گیانیان لەدەستداوە؟
پێشت سەرنشینانی ژێردەریاییەکە چۆن گیانیان لەدەستداوە؟
لەم شارەی ئێران پلەی گەرما گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی
دواتر لەم شارەی ئێران پلەی گەرما گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی
ەیوەندیدار