سعوودیە؛ دووانەیەکی پێکەوەنووساو لەیەک جیاکرانەوە



لە سعوودیە دووانەیەکی پێکەوەنووساو لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەک کە ١٧ کاتژمێری خایاند لەیەک جیاکرانەوە
تیمێکی پسپۆڕی ٣١ کەسی بەشدارییان لەو نەشتەرگەرییەدا کرد کە لە سعوودیە بۆ دووانە پێکەوەنووساوەکە، سەلما و سارە ئەنجام درا.

لە ریاز پایتەختی سعوودیە دووانەیەکی پێکەوەنووساو بە ناوەکانی سەلما و سارا لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەکدا کە ١٧ کاتژمێری خایاند لەیەک جیاکرانەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە SPA بڵاوی کردەوە، دووانە پێکەوەنووساوەکە کە خەڵکی میسر بوون بە رێنمایی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.

 

دووانەکە لە نەخۆشخانەی شا عەبدوڵڵا لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا کە ١٧ کاتژمێری خایاند، لەیەک جیاکرانەوە.

 

سەرۆکی تیمی پزیشکی و نەشتەرگەری جیاکردنەوەی دووانە پێکەوەنووساوەکان، دکتۆر عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز رەبیعە رایگەیاند کە دووانەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ هێنراونەتە ئەو وڵاتەکە.

 

رەبیعە ئەوەیشی خستەڕوو کە تیمێکی پسپۆڕی ٣١ کەسی کە پێکهاتبوون لە پسپۆڕانی نەشتەرگەری منداڵان و جوانکاری و سڕکردن و یەکەکانی دیکە، بەشدارییان لەو نەشتەرگەرییەدا کرد کە بۆ دووانە پێکەوەنووساوەکە ئەنجام درا، هەروەها نەشتەرگەرییەکە بە چوار قۆناغ ئەنجامدرا کە بە گشتی ٥٧ کاتژمێری خایاند و دواهەمینیان ماوەکەی ١٧ کاتژمێر بوو.

سەدان ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە ناوچەکانیان
پێشت سەدان ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە ناوچەکانیان
به‌بيابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سەدا ٧٥ ی خاكى عێراق ده‌كات
دواتر به‌بيابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سەدا ٧٥ ی خاكى عێراق ده‌كات
ەیوەندیدار