سەدان ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە ناوچەکانیان



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی نێوان هەردوو پارێزگای نەینەوا و دهۆک کار ئاسانییان کردووە بۆ گەڕانەوەی ١٠٨ ئاوارە کە لەکامپەکانی دهۆکدا نیشتەجێبوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندا ئەوەشخراوەتەڕوو، گەڕانەوەی ئاوارەکان بەگوێرەی بەرنامەیەکی حکومی بووە کەتوانراوە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرێتییە خۆجێییەکاندا بکرێت لەنێوان هەردوو پارێزگاای دهۆک و نەینەوادا.

هاوکات، ئیدارەی هەردوو پارێزگاکە بەهاوبەشی هێزە ئەمنییەکان توانیان هاوکاری گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بکەن بۆ ناوچەکانی خۆیان لە دەوروبەری قەزای شەنگال کە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی بوونی شەڕ شارەکەیان بەجێ هێشتبوو.

گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتری محەمەد شیاع سودانی لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار ڕایگەیاندووە و جەختی لەوەکردووەتەوە کارئاسانی بۆ گەڕانەوەیی ئاوارەکان دەکەن و ئامادەن هاوکارییان پێشکەش بکەن.

وادەی دروێنە لەهەرێم کۆتایی هات
پێشت وادەی دروێنە لەهەرێم کۆتایی هات
سعوودیە؛ دووانەیەکی پێکەوەنووساو  لەیەک جیاکرانەوە
دواتر سعوودیە؛ دووانەیەکی پێکەوەنووساو لەیەک جیاکرانەوە
ەیوەندیدار