ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنوری ماوەت بەرزبووەوە



قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی سنوری ماوەت شەهید بوون بۆ دوو کەس بەرزبووە و و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت رایگەیاندووە، کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومانی شاخی ئاسۆس کرا بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی گوندی قامیش کە نازانرێت بۆ چ مەبەستێک چوونەتە ئەو سنورە شەهید و بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاخی ئاسۆس بارەگای پارتی کرێکارانی لێیە و داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەین سەردانی نەکەن، چونکە مەترسیدارە.

 

ناوی ئه‌و کەسانەی له‌ بۆردمانەکەی ماوه‌ت شەهید و بریندار بوون بڵاوکرایەوە
پێشت ناوی ئه‌و کەسانەی له‌ بۆردمانەکەی ماوه‌ت شەهید و بریندار بوون بڵاوکرایەوە
كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە بیلاڕوسیاوە زیاد دەكات
دواتر كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە بیلاڕوسیاوە زیاد دەكات
ەیوەندیدار