كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە بیلاڕوسیاوە زیاد دەكات



هەوڵەكانی پەڕینەوەی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە بۆ ناو یەكێتی ئەوروپا بە نایاسایی بەردەوامە و سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، تەنها لەمساڵدا 10 هەزار كەس لەو ڕێگەیەوە چوونەتە ئەوروپاوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەوڵەكانی پەڕینەوەی كۆچبەران لە بێلاڕوسیاوە بۆ یەكێتی ئەوروپا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە و لە بەرامبەریشدا سەدان دۆسیە كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەیان لێدەكرێت لە لیتوانیا لە دژی قاچاخچییە گومانلێكراوەكان.

ئاشكراشی كرد، لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 154 دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە بازرگانی كردن بە كۆچبەران لە سنووری ئەو وڵاتەدا كراونەتەوە.

وتیشی، “بەپێی ئەو ئامارانەی دەستمان كەوتوون تا كۆتایی ساڵی 2021 زیاتر لە 8 هەزار و 100 كەس بە نایاسایی پەڕیونەتەوە و لەمساڵیشدا تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس پەڕیونەتەوە، كە ڕێژەیەكی زۆری عێراقین”.

سنوری لیتوانیا نزیكەی 680 كیلۆمەتر لەگەڵ بیلاڕوسیا هاوبەشە، كە بەشێكە لە سنووری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و لە كۆتاییەكانی هاوین و پاییزی 2021 هەزاران كەس هەوڵیانداوە بە نایاسایی بچنە ناو یەكێتی ئەوروپاوە و سەرەتای ڕێگری كردنی پاسەوانانی سنووری لیتوانیا لە چوونەژوورەوەی كۆچبەران لە سەرەتای مانگی 8ی 2021ەوە دەستی پێ كرد.

ئاری جەلال ئاماژەی بەوەكرد، یەكێتی ئەوروپا، بیلاروسیای تۆمەتبار كردووە بە ڕێكخستنی گەشت بۆ كۆچبەران لە ناوچە سەختەكاندا بۆ سنوورە دەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا.

 

ژمارەی  قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنوری ماوەت بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنوری ماوەت بەرزبووەوە
توركیا ناوچەیەكی سنووری سلێمانی بۆردومان دەكات
دواتر توركیا ناوچەیەكی سنووری سلێمانی بۆردومان دەكات
ەیوەندیدار