ئاگرێك لە ڕاپەڕین كەوتەوە و دەیان دۆنم گەنم و پووش و پاوان سووتان



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، كە بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێك لە نزیك گۆڕستانی بەستە ھیزە كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە 9 دۆنم گەنم و 60 دۆنم پووش و پاوان سووتاون و دەشڵێت: “لەئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ كاتژمێر ( ١٠:٤٠ ) پێش نیوەڕۆ بنكەی بەرگری شارستانی كێوەرەش ئاگادار كرایەوە، كە ڕوداوێكی ئاگر كەوتنەوە ھەیە لە نزیك گۆڕستانی بەستە ھیزە .

ڕوونیشی كردۆتەوە، بنكەی بەرگری شارستانی كێوەڕەش بە ھاوكاری بنكەی بەرگری شارستانی ڕانیە- چوارقوڕنە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگرەكە بووە ھۆی سووتانی ٩ دۆنم گەنم و ٦٠ دۆنم پوش و قەسەڵ و هاوكات ڕزگار كردنی چەندان دۆنم گەنـم و باخ لە سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “خــێرا پــــەیوەندی كردنت بە تیمەكانمان، ھـۆكارە بۆ كەم بوونەوەی زیانەكان”.

بڕیاری نوێ بۆ قوربانیکردن دەرچوو
پێشت بڕیاری نوێ بۆ قوربانیکردن دەرچوو
هەموو شتێک لەسەر ئەو ژێردەریاییەی ونبووە
دواتر هەموو شتێک لەسەر ئەو ژێردەریاییەی ونبووە
ەیوەندیدار