پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكات



ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٦/٢١ یاسای بودجەی گشتی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە پشتبەست بە بڕگەی سێهەم لە مادەی ٧٣ی دەستوور پەسەندكرا.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدوای ئەم قۆناغە پشتبەست بە بڕگەی سێهەمی مادەی ٧٨ی یاساكە، كە لە ١٢ی ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەركرا، پێویستە یاساكە لە ڕۆژنامەی فەرمی ( وقائعی عێراقی) بلاوبكرێتەوە و لەدوای ئەوەش یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەحكامەكانی لە بەرواری ٢٠٢٣/١/١ بەركاردەبێت.

وتیشی، “پشتبەست بە بڕگەی یەكەمی مادەی ٧٨ی یاساكە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان ڕێنمایی جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات، بەم جۆرەش چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاسای بودجەی گشتی عێراق بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

ئاشكراشی كرد، ئەم بودجەیە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی دەوڵەتی عێراق بۆ ٣ ساڵ پەسەندبكرێت پشتبەست بە بڕگەی ٢ی مادەی ٤ی یاسای ژمارە ٦ی كارگێڕی دارایی ساڵی ٢٠١٩ ، لەگەڵ ئەوەش پشتبەست بە ناوەڕۆكی هەمان مادە و بڕگەی ٢ی مادەی ٧٧ی یاسای بودجە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران خشتەی نوێی داهات و خەرجی بۆ هەردوو ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ پێش كۆتایهاتنی ساڵی دارایی بنێرێتەوە بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، بۆ ساڵی 2023 پشكی هەرێم بە 12.67% دیاری كراوە، كە دەكاتە 16 ترلیۆن دینار و مانگانەش دەكاتە زیاتر لە ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار ، كە بەجێبەجێ‌ كردنی یاساكە پشكی مانگانەی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
پێشت دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
مەسرور بارزانی، نابێ هەڵبژاردن بکرێتە قوربانی خواستی کەس
دواتر مەسرور بارزانی، نابێ هەڵبژاردن بکرێتە قوربانی خواستی کەس
ەیوەندیدار