کۆبونەوەکەی ئەمریکاو چین تەنها 35 خولەکی خایاند



بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، کۆبوونەوەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە پەکین، تەنیا 35 خولەکی خایاند.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆبوونەوەیە کە لە هۆڵی گەورەی گەل بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییەکان تەنها بابەت ئاشکراکراوە ئەوەیە کە ئەمریکا و چین نایانەوێت “دوژمنایەتی” نیشانەی پەیوەندییەکەی نێوانیان بێت، و ئەوانیش درک بەوە دەکەن کە ڕکابەرییەکانیان مەترسییەکی گەورەی هەڵگرتووە .

 

بلینکن لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژەیی گەیشتە چین بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی ڕاگرتنی تێکچوونی خێرای پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 

دیپلۆماتکاران، ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، کە پێناچێت ئەم سەردانە “پێشکەوتنێکی بەرچاو” لە پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن بەدەستبهێنێت.

 

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بلینکن ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو وڵات دەیانەوێت پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان “سەقامگیر بکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر بابەت هەیە کە جیاوازیمان لەگەڵ چیندا هەیە، بەڵام کاردەکەین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین”.

دەستی بە دەستی توركیا هەناردەی نەوتی هەرێم دوادەخات
پێشت دەستی بە دەستی توركیا هەناردەی نەوتی هەرێم دوادەخات
دواتر وەزارەتی تەندروستی لەسەر کەیسی مردنی ژنەکە هاتەدەنگ
ەیوەندیدار