“27 ملیۆن دۆلار قەرزمان گەڕاندووەتەوە و داهاتمان زیادیكردووه‌”



به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان 27 ملیۆن دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی هه‌مواركردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مساڵ داهاتی له‌ 50 ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێت.

ئه‌حمه‌د هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان ٢٤ی راگەیاندووە، له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئیداری و گرێبه‌سته‌كان و خه‌رجی فڕۆكه‌خانه‌دا هێنراوه‌.

وتیشی: كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر %56 كارگۆی هه‌موو عێراقی به‌ركه‌وتووه‌ و 19 هێڵی ئاسمانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن.

راشیگەیاند، داهاتی ئه‌مساڵ له‌ كۆتایی مانگی ئازار/ مارسی 2023 راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ساڵی رابردوو، داهاتی فڕۆكه‌خانه‌ 38 ملیۆن و 273 هه‌زار دۆلار بووه‌ و هاوكات داهاتی كارگۆ 18 ملیۆن دۆلار بووه‌ و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین، ئه‌مساڵ داهاتمان له‌ سه‌رووی 50 ملیۆن دۆلار بێت، هەروەها 27 ملیۆن دۆلار قه‌رزی پێشووی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه‌ و داهاتمان زیادیكردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هه‌لێكی نوێی كارمان نییه‌ و كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ ته‌نیا به‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ ئێستا هه‌مانه‌.

نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردەوە
پێشت نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردەوە
چەمچەماڵ؛ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا
دواتر چەمچەماڵ؛ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا
پەیوەندیدار