نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردەوە


ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە ئاڵوگۆڕی بازاڕی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی بەهای دۆلار كەمێك بەرزبووەوە و هەروەها ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە دوو شاری چین كەم كرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 11 سەنت، کە دەکاتە 0.1% دابەزیوە و گەیشتۆتە 86 دۆلار و 77 سەنت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 14 سەنت، کە دەکاتە 0.2% دابەزیوە و گەیشتۆتە 81 دۆلار و 08 سەنت.

نرخی دۆلار دوای دابەزینی بۆ نزمترین ئاستی، لە ماوەی 16 هەفتەدا بەرامبەر بە تێكڕای دراوە سەرەکییەکان بەرزبووەوە، دوای ئەوەی داتاکان دەریانخست، کە خەرجییەکانی بەکاربەران لە ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی بەهێز زیادی کردووە.

دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی لەكاتێكدایە، كە نرخی بەنزین لە هەرێم گرانە و هەرزان ناكرێت، لەكاتێكدا بیانووی گران بوونی بەنزین لە ڕابردوودا گران بوونی نرخی نەوت بوو.

خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا
پێشت خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا
“27 ملیۆن دۆلار قەرزمان گەڕاندووەتەوە و داهاتمان زیادیكردووه‌”
دواتر “27 ملیۆن دۆلار قەرزمان گەڕاندووەتەوە و داهاتمان زیادیكردووه‌”
پەیوەندیدار