دەیان کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە ڕزگارکران



دەیان کۆچبەری کورد لەلایەن هێزی دەریایی یۆنانەوە ڕزگارکران کە لە دەریای ئیجەدا گیریانخواردبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەنووس ڕەنج پشدەریی شارەزای کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، هێزی دەریایی یۆنان تەواوی ئەو کۆچبەرە کوردانەی ڕزگارکرد کە لە دەریای ئیجەدا گیریان خواردبوو.

ڕوونیشیکردەوە، کۆچبەرەکان کە ژمارەیان ٦٤ کەس بوو لەسەر یەختێك لە دەریای ئیجەدا گیریان خواردبوو.

ڕەنج پشدەریی ئەوەشیخستەڕوو کە کۆچبەرە کوردەکان سەرجەمیان سەلامەتن.

سێ ساڵە گەڕەکێکی سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکات و بۆیان جێبەجێ ناکرێت
پێشت سێ ساڵە گەڕەکێکی سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکات و بۆیان جێبەجێ ناکرێت
هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی ئاشکراکرا
دواتر هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی ئاشکراکرا
ەیوەندیدار