ئەو حاجییەی لە سعودیە جەڵدە لێیدا نەشتەرگەری بۆ كرا



ئاو حاجییە ئافرەتەی لەگەڵ گەیشتنی بە مەككەی پیرۆز جەڵتەی مێشك لێیدا و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، ئەمڕۆ كەسوكاری گەیشتنە لای و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە ١٨⁄ ٦⁄ ٢٠٢٣، كچی ئەو حاجیەی تووشی جەڵدەی مێشك ببوو لەكوردستاوە گەیشتە لای دایكی.

ڕاشیگەیاند، حاجیەكە گواسترایەوە نەخۆشخانەی (سعودی ئەڵمانی) بەشی چاودێری چڕ، نەشتەرگەری مێشكی بۆكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ژیانی لەمەترسیدایە و لە خوای گەورە داواكارین شیفای بەخێری بدات” و جەختیشی كردەوە، تیمی كارگێڕی بەردەوام لەگەڵ گۆڕانكارییەكان دەبن .

شیعەکان ڕۆژێکی جیاوازیان کرد بەجەژن
پێشت شیعەکان ڕۆژێکی جیاوازیان کرد بەجەژن
ئەوقافی هەرێم جەژنی قوربان دیاری دەكات
دواتر ئەوقافی هەرێم جەژنی قوربان دیاری دەكات
ەیوەندیدار