بەهۆی گەرماوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە هندستان گیانیان لەدەستدا



ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هندستان گیانیان لەدەستدا بۆ نزیکەی ١٠٠ بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵێکی هیندستان تایمز، لە ویلایەتی ئوتار پرادێش ٥٤ کەس و لە ویلایەتی بیهار ٤٤ کەس بەهۆی گەرمای لە رادەبەدەرەوە گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتی ویلایەتی ئوتار پرادێش، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانەکان دەستی پێ کردووە.

ئاماژە بەوە کرا کە لەو دوو ویلایەتە پلەکانی گەرما گەیشتووە ٤٥ پلەی سەدی.

لە پتنای پایتەختی ویلایەتی بیهار، دەوام لە تەواوی قوتابخانەکان تا ٢٤ی حوزەیران کراوەتە پشوو.

ڕۆژانە ٨٠ منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن
پێشت ڕۆژانە ٨٠ منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن
کارگەیەکی نوێی شیرەمەنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
دواتر کارگەیەکی نوێی شیرەمەنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
ەیوەندیدار