ڕۆژانە ٨٠ منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن



بەهۆی وەرزی گەرما منداڵان تووشی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن، تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند ڕۆژانە نزیکی ٨٠ حاڵەت دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

سامان سەلمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانە نزیکەی ٨٠  منداڵ دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەتای وەرزی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێنمایی پێویست دراوەتە پزیشک و دایکوباوکەکان، تا منداڵەکان لە سکچوون و ڕشانەوە بپارێزن، لە ئەگەری تووشبوونیشدا، لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان چارەسەری پێویست دەکرێن.

تەندروستی هەولێر، ئەوەی خستەڕوو، ساڵانە بەر لە دەستپێکی وەرزی گەرما ئەم پەتایە بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێویستە منداڵان لە گەرمای زۆری و تیشکی خۆر بپارێزرێن.

خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرجەم خوێندكاران بە دەرچوو هەژمار بكات
پێشت خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرجەم خوێندكاران بە دەرچوو هەژمار بكات
بەهۆی گەرماوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە هندستان گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی گەرماوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە هندستان گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار