ئه‌مریكا بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی میری قەتەر و سەرکردە عێراقییەکان بە گرنگ دەزانێت

  • 232 بینین

ئه‌مریكا پێشوازیی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر بۆ عێراق ده‌كات و خۆشحاڵی خۆشی دەردەبڕێت سه‌باره‌ت به‌ بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كردووه‌ كه‌ ئامانج لێی په‌ره‌دان بووه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

ئەمریکا پێشوازیی لە سەردانەکەی میری قه‌ته‌ر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بۆ بەغدا کرد و پشتیوانی خۆی بۆ پێكه‌وه‌یی و یه‌كگرتوویی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی

ئاده‌م هۆج، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانیی لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق و پێكه‌وه‌یی و یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه‌ لەگەڵ ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکات، بۆ نموونه‌ی ئه‌مه‌ش هەنگاوەکانی بەغدای بۆ بەستنەوەی تۆڕەکانی وزە بە تۆڕەکانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن هێنایەوە.

هۆج ئاماژەی بەوەشکردووە:”هەردوو ئەم پرۆژانه‌ی ژێرخان، ته‌وه‌ری سەردانەکەی پارساڵی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن بوون بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و له‌ ئێستادا بە پاڵپشتی و ئاسانکاریی ئەمریکا بەڕێوەدەچن”.

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەداوه‌ ئەو پڕۆژەیە لە سەرەتای ئەمساڵدا واژووكراوه‌ لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز کە کۆمپانیاکانی ئەمریکا و قەتەریشی تێدایه‌ و بەشدارە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی گازی سرووشتیی دانیشتوانی عێراق.

خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا تینوێتی دەشکێنێت
پێشت خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا تینوێتی دەشکێنێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەچێتە چین
دواتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەچێتە چین
پەیوەندیدار