هیندستان؛ بەهۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما، ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا



لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەرمایەی کە ویلایەتی ئۆتار پرادێش’ی لە باکووری هیندستان گرتووەتەوە، ٣٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.

 

بەرپرسانی تەندروستی هۆشدارییان دا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هیندستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچەی بالیا بۆ ٤٢،٢ پلە بەرزبووەتەوە کە ئەمەش لە سەرووی پلەی گەرمای وەرزییەوەیە.

 

پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە نابێت بچنە دەرەوە.

 

راگەیەندرا ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە و رەنگە گەرما کاریگەریی خراپی کردبێتە سەر ئەو نەخۆشییانەی هەیانبووە.

 

لە هیندستان، مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران بەگشتی گەرمن، لەم ساڵانەی دواییدا کاریگەریی گەرما زۆر زیاتر بووە.

 

زۆرجار شەپۆلەکانی گەرما دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئاو، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر ژیانی ملیۆنەها کەس لەو وڵاتە.

 

لە لایەکی دیکەوە پلەکانی گەرما لە وڵاتانی وەک؛ بەنگلادش، تایلەند، فلیپین و ڤێتنام’یش ژمارەی پێوانەییان تۆمار کرد.

ئەمریکا؛ لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس دزرا
پێشت ئەمریکا؛ لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس دزرا
وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە ئێران
دواتر وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە ئێران
ەیوەندیدار