ئەمساڵ بەرهەمی گەنم نزیکی دوو ملیۆن تۆنە



بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار تۆن گەنمە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بودجەیەکی بۆ قەرەبووکردنەوەی جوتیاران نییە.

ئەمساڵ زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان باران باریوە، جوتیارانیش دەڵێن بەرهەمی ئەمساڵی گەنم کوالێتی و بڕەکەشی لە ساڵانی ڕابردوو زۆر باشترە.

هیوا عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەمدێت.

لەگەڵ زۆری بڕی گەنمەکە، بەڵام لە چەندین ناوچەی جیاواز جوتیاران تووشی زیانێکی گەورەبوون، ئەمەش بەهۆی سووتانی گەنمەکەیانەوە.

هیوا عەلی، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هیچ بڕە پارەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جوتیارانەی گەنمیان سووتاوە نییە، ساڵانی ڕابردوو ئەو قەرەبووە هەبووە، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری کراوە، لە وەزارەتی دارایی بودجەیەکی ئەوتۆ بۆ قەرەبووکردنەوەی جوتیاران نییە.

داواش لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان بە دووربگرن لە فڕێدانی جگەرە و هەر هۆکارێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنانەی دەغڵ و دانی جوتیاران هەیە.

زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەمدێت، بەڵام عێراق تەنها ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.

ئەو بڕە گەنمەی کە دەمێنێتەوە زیاتر لە نیوەی گەنمی هەرێمی کوردستانە، بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە، بەشێکی بۆ بنەتۆو سوودی لێدەبینرێت، یاخود بۆ بەرهەم هێنانی عەلەف بەکاردەهێنرێت.

پاش دوو ڕۆژ تەرمی هەڵوێست دۆزرایەوە
پێشت پاش دوو ڕۆژ تەرمی هەڵوێست دۆزرایەوە
پاسدارێکی ئێران لە مەریوان کوژرا
دواتر پاسدارێکی ئێران لە مەریوان کوژرا
ەیوەندیدار