پاش دوو ڕۆژ تەرمی هەڵوێست دۆزرایەوە



بەرگری شارستانی سۆران پاش دوو ڕۆژ تەرمی هاووڵاتیەکیان لە ڕووباری کانی ماران دۆزییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، پاش دوو ڕۆژ لە گەڕانی بەردەوامی تیمەکانی مەلەوانی، ئەمڕۆ تەرمی “هەڵوێست شاکر”ی ٢٦ ساڵیان دۆزیەوە.
تەرمەکە کیلۆمەترێک خوار شوێنی ڕووداوەکە درۆزراوەتەوە.
کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ١٥ی ئەم مانگە، دوو برا بە ناوەکانی هەڵوێست شاکر و مەبەست شاکر لە ڕووباری کانی ماران لە گەلی عەلی بەگ خنکان.
هەمان ڕۆژ بەرگری شارستانی تەرمی مەبەست شاکری ٢٥ ساڵی دۆزیەوە، پاش دوو ڕۆژ گەڕانی بەردەوام، ئەمڕۆش تەرمی هەڵوێستی ٢٦ ساڵ دۆزرایەوە.
ئەو دوو برایە، دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێرن، بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕوویان لە ناوچەی سۆران کردووە.

شوێنەوارێك لە سلێمانی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
پێشت شوێنەوارێك لە سلێمانی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
ئەمساڵ بەرهەمی گەنم نزیکی دوو ملیۆن تۆنە
دواتر ئەمساڵ بەرهەمی گەنم نزیکی دوو ملیۆن تۆنە
ەیوەندیدار