هەڵەبجە؛ ئاگر لە بەشە ناوخۆیی كوڕان كەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئاگر لە بەشە ناوخۆیی كوڕان كەوتەوە و دەست بەجی تیمێكی بنكەی ئاگركوژێنەوەی هەڵەبجەگەشتنە شوێنی روداوەكە و توانیان لەماوەیەكی كەمدا كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، كە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی 12ی 2022 ئاگاداركران لەرووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەبەشی ناوخۆیی كوڕان زانكوی هەڵەبجە كە بەهۆی شورتی كارەباوە دروست ببوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەست بەجی تیمێكی بنكەی ئاگركوژێنەوەی هەڵەبجە گەشتنە شوێنی روداوەكە و توانیان لەماوەیەكی كەمدا كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن جگە لەزیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو”.

بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوانزە دەكات
پێشت بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوانزە دەكات
ڕێژەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان تا ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە
دواتر ڕێژەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان تا ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار