مێسی خێراترین گۆڵی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا تۆمار کرد



لیۆنێل مێسی خێراترین گۆڵی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوسترالیا تۆمار کرد

 

لە یارییەکی دۆستانەدا، ئەرجەنتینی دوایین پاڵەوانی مۆندیال، بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوسترالیا کە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر کۆتایی هات، ئەستێرەی تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی خێراترین گۆڵی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا تۆمار کرد.

 

هەر لە دەستپێکی یارییەکەدا کە لە یاریگای وۆکەرز لە پەکین پایتەختی چین بەڕێوەچوو، مێسی توانی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆپەکە وەربگرێت، بە جووڵه‌یه‌كی جوان لە گۆڵ نزیک بێتەوە، تۆپه‌كه‌ ئاراستەی گۆڵی بکات و بە گۆڵێک پێشکەوتن بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەست بهێنێت.

 

گۆڵەکە کە له چركه‌ی ٧٩ی یارییەکەدا تۆمار کرا، بە خێراترین گۆڵ له ژیانی وەرزشیی مێسی دادەنرێت.

 

گێرمان پێزێلا لە خولەکی ٦٨ی یارییەکەدا گۆڵی دووەمی بۆ ئەرجەنتین تۆمار کرد، بەمەش یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی تانگۆ کۆتایی هات.

سبەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران دەکات
پێشت سبەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران دەکات
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا
دواتر هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار