جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمێكی ڕوسیا، كوردە و خەڵات دەكرێت



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کراسنەداری ڕوسیا، كوردە و لەپای خزمەتەكانی لەلایەن پارێزگاری شارەكەیەوە خەتی ڕێزلێنانی پێ‌ دەبەخرێت.

زۆریکێ رۆستەم سادۆیان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کراسنەداری ڕوسیا، لەپای ئەو خزمەتەی پێشکەشی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەی کردووە، لەلایەن ڤێنامین کۆندراتیڤ، پارێزگاری کراسنەدار مەدالیای زێڕ و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش كرا.

پارێزگار ئاماژەی بە بەشداری گەورەی (زۆریکێ رۆستەم) کرد لە پەرەپێدانی کاری پەرلەمانتاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوانی پایتەختی هەرێمی کوبان و گەشەی خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی.

کراسنەدار لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لەسەر ئاستی ڕوسیا لە ریزبەندی هەشتەم دێت، ژمارەی دانیشتوانی 1 ملیۆن و 100 هەزار کەسە، زۆرترین کورد لە سەر ئاستی ڕوسیا لەم پارێزگایە دەژین، کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار کەسە و زۆربەیان بە کشتوکاڵکردن و ئاژەڵداری و کاری ئازادی ئابوری و بازرگانییەوە سەرقاڵن.

زۆریکێ ڕۆستەم لە ساڵی 1972 لە گوندی حەکۆی ئەرمەنستان لەدایك بووە، دواتر لەگەڵ کەسوکارەکانی ڕووی کردۆتە کراسنەداری ڕوسیا.

کیلابی وەڵامی زێباری دەداتەوە
پێشت کیلابی وەڵامی زێباری دەداتەوە
ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە عێراق
دواتر ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە عێراق
ەیوەندیدار