ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە عێراق



وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەزاری وتەبێژی حکومەتەوە بڵاویکردەوە ئەمیری قەتەر بەسەردانیکی فەرمی دەگاتە بەگدا و  خشتەی سەردانەکەی میری قەتەر بۆ بەغدای پایتەخت و ئەو فایلانەی خستەڕوو کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 

ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە لەلێدوانێکدا بۆ (ئێرث) نییوزی عێراقی ڕاگەیاند: “سبەی پێنجشەممە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر سەردانی بەغدا دەکات و لە سەردانەکەیدا چاوی بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و ژمارەیەک بەرپرسی دیاری حکومەتی عێراق دەکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و دۆحە تاوتوێ دەکرێت، ئەم سەردانەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بە ئامانجێک دێت کە لەگەڵ خواستەکانی هەردوو گەلی برادا بێت”.

 

ئەلسەحاف ئاماژەی بەوەدا کە “ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی حکومی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع ئەلسودانی دێت، کە زنجیرەیەک سەردان و کۆبونەوەی ئامانجدارە بۆ زیاتر بوژاندنەوە و گەشەسەندنی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا.

 

وتەبێژەکە ئەوەشی خستەروو، “ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا لە کەرتە جیاوازەکاندا واژۆ دەکرێت، و گرنگی دەدرێت بە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی سەرەکی و بەرچاوی عێراق لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامیی نێوەندگیری لە نێوان هەموو لایەنەکاندا، جگە لە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان، کەوادەکەن عێراق لە دڵی ئەم پەرەسەندن و ستراتیژە ئابوورییەدا پیگەی گرنگی هەبێت”.

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمێكی ڕوسیا، كوردە و خەڵات دەكرێت
پێشت جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمێكی ڕوسیا، كوردە و خەڵات دەكرێت
بەفەرمی :بێلینگهام چووە ڕیاڵ مەدرید
دواتر بەفەرمی :بێلینگهام چووە ڕیاڵ مەدرید
ەیوەندیدار