87 خێزانی تر گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان



ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ ( سێشه‌ممه‌ 13ـی حوزه‌یرانی 2023)، له‌ ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ، له‌ كه‌مپی شاریای پارێزگای دهۆك، 87 خێزانی شنگال  گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان.

 

ناوەندەکە ئەوەشی خستە ڕوو لەدوای ئەنجامدانی ڕێکەوتنامەی شنگال لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان وحکومەتی ئیتحادی. وەزارەتی ناوخۆ لەرێگەی Joint Crisis Coordination Centre – JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان کۆمیتەی ھاوبەشی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیانی پێک هێناوە. ئەمڕۆش توانرا وەک قۆناغێک ٨٧ خێزانی کوردانی ئێزدی بگەرێندرێنەوە بۆ دەڤەری شنگال، ئەم کۆمیتەیە دوای ڕێکەوتنامەی شنگال لە سالی ٢٠٢٠ دروستکراوە وە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سەرجەم ئاسانکارییەکانیان بۆ دەکرێ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM و بەشداری دەزگای خێرخوازی بارزانی و حکومەتی خۆجێی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای نەینەوا و نوێنەری حکومەتی خوجێی شنگال و دامەزراوە پەیوەندارەکانی تر.

 

ناوەندی قەیرانەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش دەکات کەلەماوەی دووساڵی پرۆژەکە تەنھا توانراوە ١٩٨ خێزان بگەڕێنەوە زێدی ڕەسەنیان بۆ دەڤەری شنگال، ئەمەلەکاتێکدایە کە ھێشتا نزیکەی ٣٠٠،٠٠٠ کەس وەک ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە لە کوردانی ڕەسەنی ئێزدی دەڤەری شنگالن.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەند بۆ میدیاکان تیشکی خستەسەر ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم ئاوارەکان وبەتایبەت ئاوارەکانی دەڤەری شنگال و وتی” کوردانی ئێزدی لە دھۆک بن یان لەزاخۆ یان لەشنگال ئەوان ھەر لەکوردستانن” بەڵام تا دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ دەڕەخسێ ئێمە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ لەخزمەتیان دا دەبین.

 

لەبەشێکی تری لێداوانەکەی باسی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی شنگال کرد کە پێویستە حکومەتی ئیتحادی ھەنگاوەکانی جێبەجێبکات و بەمەش سەرتاپای کێشەکانی ئاوارەکان چارەسەر دەبێت و لەئەگەری پێچەوانەی ئەم ڕێکەوتنەش بارودۆخێکی  نەخوازراو دەیان ھەزار خێزانی تر دووچاری مەترسی ئاواروبوون دەکاتەوە.

 

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان کۆمیتەی ھاوبەشی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان لەساڵی 2020 پێکهێنراو کارو و ئامانجیان گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەکانە بۆ دەڤەری شنگال و دابینکردنی پێویستتە سەرەتاییەکانیانە.

“هەرێم دەبێت خۆی بۆ بەرگری ئامادەبکات”
پێشت “هەرێم دەبێت خۆی بۆ بەرگری ئامادەبکات”
كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار