كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بارستە هەوایەكی دەریای ناوەڕاست ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەش فێنك دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی چوار شەممە ١٤-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور ئەبێت، لەئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەک لەدەریای ناوەڕاستەوە پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە ئەکاتەوە بەڕێژەی ٣ تا ٤ پلەی سەدی.

ڕاشیگەیاند، خێرایی با کاتەکانی پاش نیوەڕۆ مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت ١٠ – ٣٠ کم لە كاتژمێرێكدا لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە.

لای خۆشیەوە، كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ناوچەکەمان نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستی دابەزینی پلەکانی گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکان (3-4) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی ئەم نزمبوونەوەیە چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت و لەگەڵ نزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێشبینی کەمبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە .

87 خێزانی تر گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان
پێشت 87 خێزانی تر گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان
یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی گەیشتنە مەککەی پیرۆز
دواتر یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی گەیشتنە مەککەی پیرۆز
ەیوەندیدار