باڵا بەرزترین ژنی جیهان بناسە



رومێیسا گێلگی بناسە، ئەو کچە تەمەن ٢٥ ساڵەیە کە باڵابەرزترین ژنە لەسەر زەوی

 

بیهێنە بەرچاوت کە لە ژێر کڵاوەکەتدا نەک یەک یان دوو، بەڵکو پێنج ژمارەی پێوانەیی جیهانیت هەبێت! ئەوە ژیانی ڕومێیسا گێلگییە، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵە و خەڵکی تورکیایە و بووەتە مانشێتی ڕۆژنامەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی ئەوەی باڵابەرزترین ژنە لە ژیاندا.

رومێیسا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی خۆیەوە ئارەزووی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەکات سەبارەت بەو حاڵەتەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

ڕومێیسا بە گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی زۆر دەگمەن لە 1/1/1997 لەدایکبووە کە پێی دەوترێت نەخۆشی ویڤەر. دەبێتە هۆی گەشەی خێرا لە لەشدا، زۆرجار جوڵەی جومگەکان سنووردار دەکات و ئێسکەکان لاواز دەکات. رومێیسا بەر لە تەمەنی 5 ساڵی دوو نەشتەرگەری بەرچاوی بۆ ئەنجامدرا بۆ ئەوەی دواجار بتوانێت بۆ یەکەمجار بە یارمەتی کەسێک بە پێ بڕوات.

لە ساڵی ٢٠١٤دا، رومێیسا نازناوی “بەرزترین هەرزەکاری مێینەی زیندوو لە جیهاندا”ی پێبەخشرا بەهۆی ئەوەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا (٢١٣.٦ سم) بوو، لە ساڵی ٢٠٢١دا باڵای (٢١٥.١٦ سم) بوو وە بووە “بەرزترین ژن لە ژیاندا”.

رومێیسا بەهۆی باڵای و باری تەندروستییەوە، زۆربەی کاتەکان کورسی جوڵاو بەکاردەهێنێت بۆ جووڵەکردن. بەڵام بڕیاریداوە سەیری لایەنی گەش بکات و باشترین سوود لە هەموو ڕۆژێک وەربگرێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گینس دەڵێت: “هەموو زیانێک دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ سوودێک بۆ خۆت، بۆیە خۆت بەو شێوەیە قبوڵ بکە کە تۆ کێیت، ئاگاداری تواناکانت بە و هەموو هەوڵێک بدە”.

جگە لە دوو نازناوی جیهانی بەهۆی باڵای خۆیەوە، رومێیسا ئەمساڵ سێ نازناوی دیکەی بەدەستهێنا. ئێستا درێژترین پەنجەی مێینەی زیندوو (٤.٤٠ ئینج)، گەورەترین دەستی مێینە (ڕاست ٩.٨١ ئینج و چەپ ٩.٥٥ ئینج)، درێژترین پشتی مێینە (٢٣.٥٨ ئینج).

رومێیسا بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لە ڕووی جەستەییەوە بچێتە قوتابخانە، لە ماڵەوە خوێندنی تەواو کرد. ئەو هەمیشە ویستویەتی لە پیشەسازی تەکنەلۆژیادا کار بکات، دەستی کردووە بە خوێندنی پەرەپێدانی وێب و ئێستا خۆ گەشەپێدەری Front-End ە. هەروەها داکۆکیکار و لێکۆڵەرەوەیە. لە کاتە بەتاڵەکانیدا زۆر حەزی لە مەلەکردن و بازاڕکردن و گەڕان بەدوای شوێنی نوێ و باوەشکردنی پشیلەکەیەتی

هیچ ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی نیشانەکانی نەخۆشی ویڤەرییان نیە و دایک و باوک و خوشک و براکانی ڕومێیسا باڵایان مامناوەندە.

لە ڕابردوودا ڕومێیسا بەهۆی دەرکەوتنیەوە توشی خەمۆکی بوبو ،  بەڵام دوای ئەوەی کە زانی زۆرجار نەزانی ئازاربەخشە، بڕیاریدا تۆمار و پێگە ناوازەکەی بۆ پەروەردەکردنی خەڵک بەکاربهێنێت.

ڕومێیسا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوام پلاتفۆرمی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ئەرێنی. ئەو دەڵێت: “من حەزم لەوەیە جیاوازم لە هەموو کەسێکی تر”ئەمە وا دەکات هەست بە تایبەتی بکەم، بە دڵنیاییەوە باڵا بەرزتر بوون سوودی خۆی هەیە: “هەروەها ڕێگەم پێدەدات بە ئاسانی بچمە شوێنە بەرزەکان، هەروەها سەیرکردنی خەڵکیش لە سەرەوە شتێکی خراپ نییە!”

 

عێراق یەکەمەکان دادەمەزرێنێت
پێشت عێراق یەکەمەکان دادەمەزرێنێت
سودانی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکات
دواتر سودانی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکات
ەیوەندیدار