جاسم ئەلموسەوی”ناکۆکی لەسەر نەوتی کوردستان کۆتایی نەهاتووە”



جاسم ئەلموسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای خێرا بەرەوپێشچوونی لایەنە سیاسییەکانی کرد بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ، هاوکات دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای نەوت و گاز بۆ هەرێمی کوردستان،

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەوە کردەوە کە ناکۆکی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بە زیادکردنی بڕگەکانی مادەی ١٤ کە لە بودجەدا دەنگیان لەسەر دراوە کۆتایی نایەت.

 

ئەلموسەوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای (ئەلمەعلومە) ڕایگەیاند، “کۆسپی ڕێککەوتن لەگەڵ کوردستان سەبارەت بە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم بودجەکان لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا بەردەوامە”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناکۆکییەکان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە زیادکردنی بڕگەکانی مادەی ١٤ کە لە بودجەدا دەنگی لەسەر دراوە کۆتایی نایەت”، باسی لەوەشکرد “هەرێم دەیەوێت بەردەوام بێت لە خۆدزینەوە لەو پابەندبوونانەی کە لەسەریەتی بۆ ڕادەستکردنی نەوت “و  داهاتی هەناردەکردنی غاز.”

 

ئەلموسەوی لە کۆتاییدا وتی “پەسەندکردنی فەرمی یاسای نەوت و گاز لە قۆناغی داهاتوودا دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە بەربەستی هێزە سیاسییەکان و دواخستنی پەسەندکردنی بودجەی داهاتوو”.

 

ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی دوێنێدا سەرکەوتوو بوو لە دەنگدان لەسەر ماددەی 14 کە تایبەتە بە دانانی داهاتی هەناردەکردنی نەوت، ئەمە جگە لە بڕگەیەک کە حکومەت پابەند دەکات بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە ئەگەری ئەوەی حکومەتی کوردستان کێشەو ناکۆکی ناوخۆیی هەبێت،  هەروەها بڕیارە ئەمڕۆش دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر ماددەکانی تری پرۆژەیاساکە بەڕێوەبچێت.

مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
لە سلێمانی 9 ڕاوچی لەكاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
دواتر لە سلێمانی 9 ڕاوچی لەكاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
ەیوەندیدار