لە سلێمانی 9 ڕاوچی لەكاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران



 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ کۆتایی هێنان بە وەرزی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسی، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتیان بێ گوێدانە ڕێنمایەکان و تەواو بوونی وادەی قەدەغەکردن بەردەوام سەرقاڵی ڕاوکردنن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ڕایگەیاندووە، لە دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر چەند ڕاوچیەک، كە سەرقاڵی ڕاوکردنن لە سنوری گوندەکانی( غەزێنە و چەمی دوو ئاوان) لە ئەنجامی سێ دەرچوونی جیاوازی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگه ماوەت توانیان (٩) تۆمەتبار ده ستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، توانیان دەست بگرن بەسەر (١) چەکی تاپڕ لەگەڵ (٣) فیشەک و (٣) لایت و (١٣) تۆڕ و (١٩) قولاپ و (٣) کیلۆ ماسی ڕاوکراودا.

جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

جاسم ئەلموسەوی”ناکۆکی لەسەر نەوتی کوردستان کۆتایی نەهاتووە”
پێشت جاسم ئەلموسەوی”ناکۆکی لەسەر نەوتی کوردستان کۆتایی نەهاتووە”
عەلی خامنەیی”سازش لەسەر ژێرخانی ئەتۆمیمان ناکەین”
دواتر عەلی خامنەیی”سازش لەسەر ژێرخانی ئەتۆمیمان ناکەین”
ەیوەندیدار