یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا



ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ڕۆژی وەستانی حاجییانی لە عەرەفە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2023 دیاریکرد و ڕایگەیاند، یەکەم ڕۆژی جەژن دەكەوێتە ڕۆژی چوار شەممە 28ی حوزەیران لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیدا.

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە ڕۆژی یەک شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی و لەو ڕۆژەدا لێکۆڵینەوە لە هیلالی مانگی زولحیجە دەکەن، بینینی هیلال بەزەحمەت بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپ لە ناوەند و ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامییەوە دەکرێت، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دوو شەممە 19ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی مانگی ژی الحجەیە بێت لە زۆرێک لە وڵاتان.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی حوزەیران ڕۆژی وەستانی حاجییانە لە عەرەفە و چوار شەممە ٢٨ی حوزەیران دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان

زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی پشت بە بینینی مانگ دەبەستن بۆ دیاریکردنی سەرەتای مانگی ژی الحجە و جەژنی قوربان.

پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
٨ ئامۆژگاری  زمانی جەستە کە  زیاتر متمانەت بە خۆت لادروست دەکات
دواتر ٨ ئامۆژگاری زمانی جەستە کە زیاتر متمانەت بە خۆت لادروست دەکات
ەیوەندیدار