“ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەی بۆسەر هێزەکانی ڕووسیا دەست پێکرد”



راگەیاندنەکانی ئەمریکا و ئەورووپا زانیاریی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە هێزەکانی ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەیان دەستپێکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو خاکەی ڕووسیا دەستی بەسەردا گرتووە.

 

تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سوپای ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەی دژبە هێزەکانی ڕووسیا دەست پێکردووە.

 

ئێن بی سی لە راپۆرتێکدا پشتی بە زانیاری ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای ئۆکراینا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بەستووە، بەڵام ئۆکراینا یان ڕووسیا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

پێشتر چەند راپۆرتێک بڵاوکرابوونەوە و لە ناوەڕۆکەکانیاندا باس لە پلانی کێیڤ كرابوو بۆ دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو خاکەی کە ڕووسیا دەستی بەسەرداگرتووه‌، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لەو چەک و پشتیوانە سەربازییانەی کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا لە سەروویانەوە ئەمریکا پێشکەش بە ئۆکراینا کراوە.

 

بەیانی رۆژی پێنجشەممە، ئاژانسی ئینتەرفاکس-ی رووسی بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سێرگی شۆیگو رایگەیاندبوو، هێزەکانیان لە شەوی چوارشەممەی ڕابردوو چوار هێرشی سوپای ئۆکراینایان لە بەرەی پێشەوەی جەنگ لە ناوچەی زاپۆریژیا تێکشکاندووە.

سەیرو سەمەرەترین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژوودا
پێشت سەیرو سەمەرەترین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژوودا
ڕووسیا، ئۆکراینا بە خاپوورکردنی بەنداوی کاخۆڤکا تۆمەتبار دەکات
دواتر ڕووسیا، ئۆکراینا بە خاپوورکردنی بەنداوی کاخۆڤکا تۆمەتبار دەکات
ەیوەندیدار