سێ گرووپی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکرنی سێ گرووپی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕاگەیاند، کەئافرەت و کچی نەوجوانیان بۆ بڵاوکردنەوە و تووشکردنی کەسانی دیکە بەکارهێناوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە (6ـی حوزەیرانی 2023)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان، لەرۆژانی (4 و 5ـی حوزەیرانی 2023)، سێ گرووپی بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە 10 کەس.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، “یەکێک لەو گرووپانە هەوڵیانداوە ئافرەت و کچی نەوجوان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوەو تووشکردنی کەسانی دیکە بەم ماددە مەترسیدارە”.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی دەستگیرکراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دانیان بەتاوانەکانیان ناوەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

 

رۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە چەند چالاکیەکدا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان، لە سێ رۆژی سەرەتای ئەم مانگە توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری کەرکووک بە هاوکاری پۆلیسی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک دەستگیربکەن.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانیان 667 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دەستیان گرتووە بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، هەروەها پێنج سەد و 30 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، دوو هەزار و 774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچا، کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین.

 

چارەسەری پاشەكەوتی مووچە لە بودجەدا ڕاگەیەنرا
پێشت چارەسەری پاشەكەوتی مووچە لە بودجەدا ڕاگەیەنرا
عێراق ڕووبەڕووی پیسبوونی ئاوی خواردن دەبێتەوە
دواتر عێراق ڕووبەڕووی پیسبوونی ئاوی خواردن دەبێتەوە
ەیوەندیدار